2019-10-23   3274     
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له پرێس کۆنفرانسێکدا بایكۆتكردنی هه‌ده‌په‌ی له ناو په‌رله‌مانی توركیا ڕاگه‌یاند و داواشی كرد هه‌موو هێزه بیانییه‌كان له سووریا بكشێنه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ٢٣ی ١٠ی ٢٠١٩ سه‌زایی ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له وتارێكیدا بۆ په‌رله‌مانتارانی حیزبه‌که‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، بایكۆتكردنی هه‌ده‌په‌ی بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ له ناو په‌رله‌مانی توركیا ڕاگه‌یاند و وتی: ''بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ به‌شداریی هیچ چالاكی و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی توركیا ناكه‌ین''.
ته‌مه‌للی هۆكاری ئه‌و بایكۆته‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كانیان گه‌ڕانده‌وه كه له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا ٨ سه‌رۆک شاره‌وانییان دوور خراونه‌ته‌وه.
ناوبراو له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په پێشێل كردنی ده‌ستووری توركیایه بۆیه پێویسته به‌په‌له ئه‌و سه‌رۆک شاره‌وانییانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاری خۆیان.
ته‌مه‌للی هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا وتیشی: "پێویسته له سووریا هه‌موو هێزه بیانییه‌كان نه‌مێنن و ئه‌م هێرشه‌ی توركیا ئاوێک بوو بۆ گیانی داعش تا زیندوو ببنه‌وه، بۆیه ده‌بێت به هه‌موومانه‌وه دژی داعش بین و ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه. ده‌بێت هه‌موو دنیا بزانێت كه ئه‌و هێزه‌ی له كۆبانێ دژی داعش وه‌ستایه‌وه، ئێستا بێوه‌فا بوونه به‌رامبه‌ریان و نابێت له‌بیریان بكه‌ن".