هەتا ئەتوانی پێبکەنە
پێبکەنە بەم هەموو پووچییە
پێبکەنە بەم هەموو وەهمە
پێبکەنە بەم هەموو ماسکە
پێبکەنە بە درۆزنیی هاوڕێکانت
ئەو هاوڕێیانەی بە دوو ساڵ جارێک هەواڵێکیان نەپرسیت
پێبکەنە بەو هەموو شین و لاوانەوەیە
لە دڵەوە پێبکەنە جەنەراڵ
ئەزانم ژیان زۆر قورسە لەناو ئەم هەموو وەهم و پووچییەدا
کێ بەرگەی ئەم هەموو ئازارە ئەگرێ؟
هەتا ئەتوانی پێبکەنە
بیار رەشید