تورکیا هه‌وڵ ده‌دات ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ سوریادا ببەستێت
  2019-10-23       854       
لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت بۆ ڕونەدانی شەڕ لە نێوان سوپای سوریا و هێزەکانی تورکیا بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە، تورکیا دەیەوێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ سوریادا ببەستێت.

ئاوێنه‌: سێ بەرپرسی تورکیا کە ناوی خۆیان ئاشلکرا نەکردووە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، ''ماوەیەکە پەیوەندی هەواڵگری لە نێوان تورکیا و سوریادا بونی هەیە، ئامانج لە بەستنی ئەم پەیوەندیانەس بۆ کەم کردنەوەی کێشەکانە لە مەیدانی جەنگدا''.

ئەو سێ بەرپرسە دەڵێن ''لە ناو سوپادا ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە هەروەها لە ڕێگەی ڕوسیاوە سوپای تورکیا و سوریا پەیوەندی سەربازیان پێکەوە هەیە''.

بەرپرسەکەی تورکیا دەڵێت ''یەکەم ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان سوپای تورکیا و سوپای تورکیادا لە ئۆپەراسیۆنی عەفریندا ڕویداوە''. هەروەها ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاند ''زۆرینەی پەیوەندیەکان لە ڕێگەی ڕوسیاوە ئەنجامدراوە بەڵام لە مەیدانی شەڕدا بۆ ڕاگرتنی شەڕ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان سوپای هەردوو وڵاتدا بونی هەیە''.

بەرپرسێکی تری تورکیا باسی لەوە کرد کە زانیاریەکانی کۆبونەوەکە بە بەرپرسانی دیمه‌شق دراون، هەروەها بەرپرسەکەی تورکیا باسی لەوە کرد دەمانەوێت هەنگاوەکانی داهاتوی سوریا بزانین، بۆ ئەو مەبەستەش ڕوسیا نێوەندگیری نێوان هەردوولا دەکات.

هەرچەندە حکومەتی تورکیا ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ پەیوەندیەک لە نێوان تورکیا و بەرپرسانی سوریا بونی هەبێت، بەڵام چەندین بانگەشە هەن کە باس لەوە دەکەن لە ڕێی ڕوسیاوە تورکیا و سوریا ئاڵوگۆڕی زانیاریان بە بەردەوامی هەبووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×