باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد كه‌وته‌ حاڵەتی ئامادەباشیەوە
  2019-10-23       1245       
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەم، بەگوێرەی ماڵپەڕی رووسیا تودەی، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاشکرای کردوە، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی خۆپیشاندانه‌کانی عێراق، کە وابڕیارە رۆژی هه‌ینی داهاتوو‌ به‌غدا و چەند پارێزگایەکی دیكه‌ عێراق بگرێتەوە، باڵیۆزخانه‌كه‌یان لە ئه‌وپه‌ڕی باری ئاماده‌باشیدایە و ژمارەیەک له‌ كارمه‌نده‌كانیشی ناردووەتە ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌.

ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌كه‌ بە رووسیا تودەی وتووە: ''باڵیۆزخانه‌كه‌یان لە باری له‌ناكاودایە و، ژمارەیەک له‌ كارمه‌ندە ناسه‌ره‌كییه‌كانیشی ناردووەتە دەرەوەی عێراق له‌ ئەگەری روودانی هه‌ر بارێکی له‌ناكاو و نه‌ویستراو، كه‌ ئەگەر هەیە له‌ ئاکامی خۆپیشاندانەکان رووبدات''.

سەرچاوەکە ئەوەشی زیاد کردوە، ''زانیاری ئەوەیان هەیە خۆپیشانده‌ران نیازی ئەوەیان هەیە بێنە سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×