له‌ گەرمیان ڕۆژنامەنوسێک دەستگیر کرا
  2019-10-24       2885       

لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە سەرنوسەری سایتی سنور میدیا  دەستگیرکرا پۆلیسی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت "بەفەرمانی دادەر بەپێ مادەی 2 خراپ بەکارهێنانی موبایل بوە"

ئاوێنه‌: ئەم شەو سەرنوسەری سایتی سنور میدیا (کاروخ عمر) لەلایەن پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکرا، لەوبارەیەوە مقدەم علی جمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەمیان ڕایگەیاند "دوای ئەوەی ئاسایشی گەرمیان نوێنەری یاساییان سکاڵایەکی تۆمارکردبو لەسەر ڕۆژنامەنوس کاروخ عمر، گوایە تەشیری پێیانکردوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بابەتێکی لەفیسبوک بڵاو کردوەتەوە".

وتیشی: "دادگای لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەفەرمانی دەستگیرکردن بۆ کاروخ بەپێی مادەی 2 خراپ بەکارهێنانی موبایل، هەرچەندە نوێنەری ئاسایشی گەرمیان ئامادەبوە لەدادگاو تەنازولیکردوە لەسکاڵاکەیان".

هێمای بۆ ئەوەشکرد: "کەیسەکە بەردەوامە، لێکۆڵینەوەلەکەیسەکە بەردەومە، کەیسەکە دانەخراوە، بۆیە هەربەپێی ئەوە لەسەر بڕیاری دادگا کەپێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کاروخ دەرکردبو ئەوفەرمانە پوچڵ نەکراوەتەوە، کاروخ دەستگیرکراوە لەئێستادا ڕاگیراوە، لەبەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، تاکو کەیسەکە یەکلا دەبێتەوە لەدادگا، سبەی ئامادەدەبێت لەبەردەم دادگا و دادگاش بڕیار لەسەر ئەو کەیسە ئەدات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×