بەغدا؛ هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسكڕێژ روبەڕوی خۆپیشاندەران دەبنەوە
  2019-10-25       647       

بەهۆی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران بە گازی فرمێسكڕێژ لەنزیك پردی كۆماری لە بەغدای پایتەخت، دەیان خۆپیشاندەر توشی تەنگەنەفەسی بون.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران بە گازی فرمسێكڕێژ لە نزیك پردی كۆماری لە بەغدای پایتەخت. خۆپیشاندەران دەیانەوێت راگرەكانی نزیك پردە بكشێنن و بەرەو ناوچەی سەوز بڕۆن.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی هەوڵی هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لەنزیك پردی كۆماری، 15 خۆپیشاندەر توشی تەنگەنەفەسی بون و بۆ نەخۆشخانەكان گوازراونەتەوە.

شەوی رابردو، بەر لەوادەی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان، سەدان هاوڵاتی ناڕازی وەك ئامادەكارییەك بۆ خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ هەینی، رویان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا كردو هەر بەوشەوە دەستیان بە وتنەوەی دروشم دژ بە گەندەڵكاران كردەوە.

درەنگانی شەوی رابردو خۆپیشاندەران توانیبویان راگرە كۆنكرێتییەكانی سەر پردی كۆماری بخەن وەك هەوڵێك بۆ دەربازبونیان بەرەو ناوچەی كەرادە مریەم و ناوچەی سەوزی بەغدا.

بەڵام هێزە ئەمنییەكان هەر شەوی رابردو توانیان دەیان كەس لەو خۆپیشاندەرانە بڵاوەپێبكەن كە چوبونە ناو ناوچەی سەوز.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×