عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق داوای له خۆپیشانده‌ران
كرد رێڕه‌وی ئاشتییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بپارێزن و په‌نا بۆ توندوتیژی و ئاژاوه
و كاری تێكده‌رانە نەبەن.
ئاوێنە: عەبدولمەهدی
كەربەلایی، نوێنەری مەرجەعیەت، ئەمڕۆ لە نوێژی هەینیدا پەیامەكەی سیستانی خوێندەوە
كە تێیدا داوای له خۆپیشانده‌ران كردوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستدرێژی
نه‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانیش بپارێزن.
سیستانی راشیگه‌یاندوه كه چاكسازی و گۆڕانكاریی راسته‌قینه له ئیداره‌ی
وڵات‌دا به‌شێوازێكی ئاشتیخوازانه دە‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر توندوتیژییه‌ك
ره‌وایه‌تیی داواكارییه‌كان له رێبازه ئاشتیخوازانه‌كه‌ی دور ده‌خاته‌وه.
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان عیراق ئه‌وه‌شی به‌بیر خۆپیشانده‌ران هێناوه‌ته‌وه
كه ئاژاوه و توندوتیژی بوار بۆ ده‌ستوه‌ردانی زیاتری ده‌ره‌كی ده‌كاته‌وه و عیراق
ده‌كاته گۆڕه‌پانێك بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان حساباته‌كانی خۆیانی تێدا یه‌كلایی
بكه‌نه‌وه.
سەرلەبانی ئەمڕۆ
هەینی خۆپیشاندانەكان لە بەغداو چەند شارێكی دیكەی عێراق دەستیان پێكردەوە كە
بەپێی ئامارەكان تا ئێستا دو خۆپیشاندەر كوژراون و 227 خۆپیشانده‌ریش
بریندار بون و لەگەڵ بریندار بونی 60 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كاندا.