له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ عێراق بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ درا
  2019-10-25       457       
به‌هۆی‌ به‌رده‌وامیی خۆپیشاندان‌و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانی بابل، بەسڕە، زیقار، واسیت، دیوانیە، موسەنناو میسان بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ درا.

ئاوێنه‌: پاش به‌رده‌وامبونی‌ خۆپیشاندان‌و ئاڵۆزییه‌كانی‌ چه‌ند پارێزگاكایه‌ك عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پارێزگاری سەرجەم پارێزگاكانی سەرپشككرد لەبڕیاردان بەقەدەغەكردنی هاتوچۆ.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانی بابل، بەسڕە، زیقار، واسیت، دیوانیە، موسەنناو میسان بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ درا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، خۆپیشاندان له‌شاری‌ به‌غداو چه‌ند شارێكی‌ دیكه‌ی‌ عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه‌و خۆپیشانده‌ران داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت‌و ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و ئه‌نجامدانی‌ چاكسازیی‌و خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق، 20 كه‌سی‌ تێپه‌ڕاندو سه‌دانی‌ دیكه‌ش برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×