خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر هەوڵی پەڕینەوە لە پردی كۆماری دەدەن
  2019-10-26       810       
خۆپیشاندەران، شەویان لە گۆڕەپانی تەحریر بەڕێكرد

بەپێی میدیا عێراقییەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر هەوڵی پەڕینەوە لە پردی كۆماری بەرەو ناوچەی سەوز دەدەن بەڵام هێزە ئەمنییەكان روبەڕویان بونەتەوە.

ئاوێنە: ماڵپەڕی "سومەریەنیوز" لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لەناوەڕاستی بەغدا هەوڵیاداوە لە پردی كۆماری بەرەو ناوچەی سەوز بپەڕنەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمسێكڕێژ وەڵامی هەوڵەكەی خۆپیشاندەرانیان داوەتەوە.

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر دوێنێ هەینی لە گۆڕەپانەكە دەستیان بە مانگرتنێكی كراوە تا وەڵامدانەوەی داخوازییەكان كرد.

بەشێكی زۆری ئەو خۆپیشاندەرانە، دوای ئەوەی دوێنێ رۆژێكی خوێناوییان بەڕێكرد، شەو لە گۆڕەپانەكە مانەوە.

بەپێی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێی بەغداو شارەكانی دیكەدا 30 كەس كوژراون كە بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان لەو ژمارەیە نۆ كەسیان لە بەغدا كوژراون.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×