كه‌ناڵی بی بی سی بڵاوی كردۆته‌وه كه هۆشداری دراوه‌ته توركیا كه ئاڵتون له ڤه‌نزوێلا-وه هاورده نه‌كات و ئه‌مریكا
گومانی ئه‌وه ده‌كات به‌شێكی ئه‌و ئاڵتونه‌ی توركیا له‌و وڵاته‌وه هاورده‌ی
كردوه گوازرابێته‌وه بۆ ئێران كه ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مریكایه له‌سه‌ر
تاران.
ئاوێنه: توركیا به یه‌كێك له دیارترین وڵاته چالاكه‌كانی بازرگانی
ئاڵتون له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ژمێردرێت به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی ئه‌وه
وای كردوه گومانی وڵاتانی رۆژئاوا له‌سه‌ر توركیا زیاتر بێت تا له‌سه‌ر روسیا و
ئیمارات كه دو وڵاتی دیار‌و چالاكن له بازرگانی ئاڵتوندا.
ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا پشتیوانی له هاوتا فه‌نزوێلییه‌كه‌ی نیكۆلاس
مادۆرۆ كرد له قه‌یرانی سیاسی ئێستا ئه‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه
مادۆرۆ روبه‌ڕوی گوشاری وڵاتانی رۆژئاوا بۆته‌وه بۆ وازهێنان له ده‌سه‌ڵات.
به‌پێی بی بی سی
توركیا له ساڵی رابردودا به به‌های 900 ملیۆن دۆلار ئاڵتونب له فه‌نزوێلا
هاورده‌كردوه به پاساوی پوخته‌كردنی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ڤه‌نزوێلا به‌ڵام هیچ
به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته.
بی بی سی هێمای
بۆ ئه‌وه كردوه كه ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گومانی هه‌یه به‌شێك له‌و
ئاڵتونه ڤه‌نزوێلییه كه ده‌برێته توركیا دواتر بۆ ئێران ده‌گوازرێته‌وه كه
ئه‌وه‌ش به پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر تاران هه‌ژمارده‌كرێت.
پێشتر دۆناڵد
ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارێكی ده‌ركرد كه تێیدا رێگری ده‌كات له هاوڵاتیانی
ئه‌مریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێلا بكه‌ن له بازرگانی ئاڵتوندا. بی بی سی
نوسیویه‌تی؛ ئه‌و بڕیاره ره‌نگه فراوانتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی
بیانی وه‌ك توركیاش بگرێته‌وه.
ئه‌و كه‌ناڵه
هێمای بۆ ئه‌وه كردوه هۆشداری دراوه‌ته توركیا كه به بازرگانیكردنی ئاڵتون له‌گه‌ڵ
ڤه‌نزوێلا ره‌فتارێكی سه‌ركه‌شانه ده‌كات كه ئه‌وه‌ش سزای ده‌بێت.