خۆپیشاندان لەبەغداوە تا شیلی: سەركردەكان گوێ‌ لەدەنگی ناڕەزایی گەل بگرن
  2019-10-26       701       

ئا: ئاوێنە

 

هاوكات لەگەڵ هەڵكشانی دەنگی ناڕەزایی لثىؤشى لەچەندین وڵاتانی جیاوازی جیهان لەم چەند رۆژثی دواییدا بەرامبەر بەگەندەڵی‌و نادپەروەریی، ئەنتۆنیۆ گۆتریش-ی سكرتێری نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لەسەركردەی وڵاتانی جیهان دەكات گوێ‌ لەدەنگی ناڕەزایی گەل‌و كێشەكانی خەڵكی بگرن.


لەچەند رۆژی رابردودا، خۆپیشاندانی گەورەی ملیۆنی چەندین وڵاتی جیاوازی جیهانی گرتەوە، هەر لەبەغداو بەیروتەوە بگرە تا دەگات بەهۆنگ كۆنگ‌و قاهیرەو جەزائیر‌و شیلی.


زۆربەی خۆپیشاندانەكان گوزارشت لەبێمتمانەیی نێوان دەسەڵات‌و خەڵكی دەكەن، كە پرۆسەی سیاسی‌و ژیانی كۆمەلایەتی‌و ئابوری لەسەر بنەمایەكی پڕ لەگەندەڵی‌و نادادپەروەری لەم وڵاتانەدا بنیاتنراوە. زۆربەی ناڕەزاییەكان لەم نادادپەروەرییەوە سەرچاوە دەگرێ‌ كە هەزاران هەزار گەنجی نائومێدو دڵشكاو لەژیان دەهێنێتە سەر شەقامەكان.

 

رەنگە چەندین خاڵی هاوبەشی لەنێو هەمو ئەم خۆپیشاندان‌و ناڕەزاییانە بەدیبکرێ، کە گرنگترینیان ناڕەزایی خەڵك بێت لەو هەمو گەندەڵی‌و نادپەروەریی كۆمەلایەتی‌و نایەكسانی موچەو حوكمی میلشیاو مافیا گەورانەی ژیانی سیاسی‌و ئابوری لێ تاڵ‌و بێزار کردون. گەنجان‌و ژنان دەیانوێ سەرلەنوێ وڵاتەکانیان لەسەر بەنمایەکی نوێ بنیاتبنرێتەوە کە لانیکەمی داپەروەریی‌و یەکسانی‌و کەرامەتی مرۆڤ‌و ئازادی‌و دیموکراسی تیا رەچاو بکرێت.


ئەنتۆنیۆ گۆتریش-ی سكرتێری نەتەوە یەكگرتوەكان لەپەیامێكیدا ئاماژە بەوە دەكات "جیهان بەدەست كاریگەرییە سلبییەكانی گلۆبالیزم‌و تەكنیك‌و تەكنەلۆجیای نوێوە گیرۆدەیە، كە بوەتە مایەی بەرجەستەكردنی زیاتری نایەكسانی، تەنانەت خەڵكی لەو شوێنانەی ناڕەزایش دەرنابڕن توشی شۆك بون‌و پێویستیان بەوەیە گوێیان لێبگیرێ‌".

 

ەوە یەكگرتوەكان نیگەرانی قوڵی خۆی بەرامبەر بەوە دەردەبڕێت كە زۆرجار خۆپیشاندانەكان پەل دەهاوێ‌ بۆ توندوتیژی‌و كوشتنی مرۆڤی لێدەكەوێتەوە، ئەو وتی " پێویستە هێزە ئەمنییەكان بەوپەڕی لەخۆبردوییەوە كار بكەن‌و یاسا نێودەوڵەتییەكان رەچاو بكەن، هیچ پاساوێك لەهیچ لایەنێك قبوڵا ناكرێ‌ كە تونودتیژی بەكاربهێنێت".

شیلی

عێراق

لوبنان

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×