2019-10-26   510     
وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق رایگه‌یاند ''فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردووه كه ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر بینا حكومییه‌كان و موڵگی گشتی و تایبه‌ت و باره‌گای حزبه سیاسییه‌كان و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كیان له دژی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵنه‌گرتووه''.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ شه‌ممه 26ی تشرینی یه‌که‌می 2019 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق بڵاو كرده‌وه و له زاری عه‌مید خالد مه‌حنا وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند ''هێزه ئه‌منییه‌كان پابه‌ند بوون به ڕێنماییه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و پابه‌ندیش بوون به بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ و به هیچ جۆرێک چه‌كیان له دژی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵنه‌گرتووه''.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ستایشی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازیشی كردووه كه به سۆز و خۆشه‌ویستییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كردووه.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردووه كه ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر بینا حكومییه‌كان و موڵگی گشتی و تایبه‌ت و باره‌گای حزبه سیاسییه‌كان.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق له ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا رایگه‌یاند ''زیاتر له دوو هه‌زار و 300 كوژراو و بریندار هه‌یه''.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق باسی له‌وه کردبوو که به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه 30 هاووڵاتی كوژراون و هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ش ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوه‌كان 40 كه‌سه، هاوكات هه‌ر له‌م خۆپیشاندانه‌دا دوو هه‌زار و 312 كه‌سی دیكه‌ش له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.
له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا كه به‌هۆی توندوتیژی و پێكه‌هه‌ڵپڕژانی هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕووی دا زیاتر له 100 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 4 هه‌زاری‌تریش بریندار بوون.