2019-10-26   721     
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە بەکارهێنانی هێز بڵاوەیان بەو خۆپیشاندەرانە کرد کە لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەتەوە.
ئاوێنه: بە گویرەی زانیایهكان كه میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆتهوه، پشتیوانی ئەمنیی لە هێزەکانی سوپا و پۆلیس گەیشتوونەتە پردی کۆماریی کە گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەی سەوز لەیەکتر جیادەکاتەوە.
هاوکات، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسک رێژ و بۆمبی دەنگییان بەکارهێناوە
شایەنی باسە بەپێی زانیارییهكان ، دەیان کەس کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گازی فرمێسک رێژ و لە رێگەی خۆبەخشەکانەوە فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ کراوە یان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لەو ناوچەیە.
ههر به پێی زانیارییهكان بەهۆی مەترسیان لە گازی فرمێسک رێژ و بۆمبی دەنگیی، زۆرینەی خۆپیشاندەران ناچار بە پاشەکشە کران و بەرەو گۆڕەپانی نەسڕ و کۆڵانەکانی بەتاوین هەڵاتوون.