2019-10-26   1063     
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق داوا ده‌كات خواستی خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت جێبه‌جێبكرێت.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئاشكراكرد‌و وتی، ''پێویسته سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان داواكاریی خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت جێبه‌جێبكه‌ن''.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ڕاشیگه‌یاند، "عێراق له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی و گه‌نده‌ڵییه‌كانتان مه‌سوتێنن".
هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی هاشتاگی "نا بۆ فرۆشتنی عێراق"ی له‌گه‌ڵ نوسینه‌كه‌یدا بڵاوكرده‌وه.
بە پێی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە میانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ لە شاری بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق و لە میانی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران لە لایەک و هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە لایەکی دیکە، ٤٣ کەس کوژراون و زیاتر لە دوو هەزاری دیکە بریندار بوون.