2019-10-27   1027     
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی لە کارەکەی خۆی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوام دەبێت و هیچ نیازێکی دەستلەکارکێشانەی نیە.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: ''تائێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكترین كه‌سی خۆشی باسی له وازهێنان له پۆسته‌كه‌ی نه‌كردوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یه‌وێت داواكاریی خۆپشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و گۆڕانكاری له كابینه‌كه‌شیدا بكات''.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌ك ده‌ستله‌كار ناكێشێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر بیریشی لێ نه‌كردوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بڵاوده‌كرێنه‌وه، دووره له راستییه‌وه.
پێشتر رۆژنامه‌ی ئیندپێندنت-ی به‌ریتانیا به‌پێی وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كوتله‌ی سائیرون و فه‌تح باسی له‌وه كردووه ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و هه‌ردوو كوتله‌كه‌ش به توندی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه.