دەزگای دژە تیرۆری عێراق سەبارەت بەخۆپیشاندانەکان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
  2019-10-27       648       

دەزگای دژە تیرۆری عێراق: ''بڵاوكردنەوەی هێزەكانمان لە ژمارەیەك ناوچەی شاری بەغدا، لەبەر پاراستنی دامەزراوە گشتییەكانە لە هێرشی كەسانی تێكدەر''.

ئاوێنه‌: دەزگای دژە تیرۆری عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە ''لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكوەزیران، عادل عەبدولمەهدی هێزەكانمان لە ژمارەیەك ناوچەی شاری بەغدا بڵاوكراونەتەوە''.

لە راگەیەندراوەكەدا هۆكاری بڵاوكردنەوەی هێزەكانی دژە تیرۆر لە ژمارەیەك ناوچەی بەغدا ئاشكراكراوە و تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئەو هێزانە لە ژمارەیەك ناوچەی شارەکە بۆ پاراستنی دامەزراوە گشتییەكانە بۆ ئەوەی كەسانی تێكدەر بە قۆستنەوەی سەرقاڵبوونی هێزە ئەمنییەكان لە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران، نەتوانن هێرشیان بكەنە سەر.

پێشتر ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق، نەقیب ئەحمەد خەڵەف  راگەیاندبوو ''بە فەرمانی سەرۆكوەزیران، عادل عەبدولمەهدی هێزەكانی دژە تیرۆر لە زۆربەی ناوچەكانی شاری بەغدا بڵاوكراونەتەوە بە ئامانجی پاراستنی دامەزراوە گشتییەكان''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×