ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هاته‌ ده‌نگ
  2019-10-28       843       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، بە وردی چاودێری دۆخی عێراق دەكات و داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات، لە توندوتیژی دووربكەونەوە.

ئاوێنه‌: لە ڕاگه‌یێندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، لە دۆخی عێراق نیگەرانن و فشارەكان بۆ سەر خۆپیشاندەران و ئازادی كاری میدیایی رەتدەكەنەوە.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئازادی رۆژنامەوانی بنچینەی سەرەكی كاری دیموكراسییە و مافێكی سەرەتاییە، كە دەستوور بە سەرجەم دامەزراوە میدیاییەكانی بەخشیوە، مافی رۆژنامەنووسانە لە ئاسایشدا گوزارشت لە پیشەكەیان بكەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئەمەریكا بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی عێراق و گەلی عێراق لەپێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات، لە بەكارھێنانی توندوتیژی دووربكەونەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×