2019-10-30   1890     
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌هۆی پۆستێكی فه‌یسبوكه‌وه هه‌ڕه‌شه له وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كات و ده‌ڵێت، با ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین، ئه‌و كاته هه‌موو شتێك یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه حه‌لبوسی له وه‌زیری په‌روه‌رده به‌هۆی پۆستێكه‌وه بووه كه لایه‌نی دووه‌م له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك كردویه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كردووه له پۆسته‌كه‌ی و هێرشی كردۆته‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
شایەنی باسە له گفتوگۆیه‌كی نێویاندا كه ڤاپیه‌ره‌وه ئه‌نجامیانداوه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی وێنه‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده ناردووه و پرسیاری لێده‌كات و ده‌ڵێت، ئایا تۆ ئه‌م پۆسته‌ت كردوه، له‌و وه‌ڵامیشدا، سوها خه‌لیل وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ڵێت، ''به‌ڵی وایه، به‌ڵام یه‌كێك له ئه‌دمینه‌كان ده‌ستكاری پۆسته‌كه‌ی كردووه و به‌وشێوه‌یه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و كه ئه‌و خواستویه‌تی''.
جێگای ئاماژەیە له وه‌ڵامدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌ڵێت، ئایا پاداشتی چاكه‌كردن، چاكه‌كردنه دوای ئه‌وه‌ی پیشتیوانیم لێكردی، به‌ڵام كێشه‌ی نیه با ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێت ئه‌و كاته یه‌كتری ده‌بینینه‌وه.
هاوکات سوها خه‌لیل پرسیار له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات، ئاخۆ ئه‌وه هه‌ڵوێسته وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كردن ته‌ماشا بكات؟ حه‌لبوسی له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، چۆنی ته‌ماشا ده‌كه‌یت بیكه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش له‌به‌رامبه‌ردا بۆی نوسیوه، پێم سه‌یری سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان به‌مشێوه‌یه قسه‌بكات، دڵنیابه ئه‌م گفتوگۆیه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوده‌كه‌مه‌وه تاوه‌كو خه‌ڵكی سه‌رۆكه ساخته‌كه‌یان بناسن.