سەربازێکی ئەمریکی بە هۆکارێکی نادیار لە عێراق گیانی لەدەستدا
  2019-10-30       764       
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سه‌ربازێكیان له‌ سه‌ربازگه‌ی تاجی له‌ باكوری به‌غدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرابكات.

ئاوێنه‌: له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ''ئه‌و سه‌ربازه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ناوی‌ ناسانیل ئه‌یریش ته‌مه‌ن (٢٣ساڵه‌) خه‌ڵكی ناوچه‌ی بیلینگزی ولایه‌تی مونتانایه‌ و رۆژی ٢٧ی‌ ئه‌كتۆبه‌ری‌ ٢٠١٩گیانیله‌ده‌ستداوه‌''.

هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ به‌رده‌وامه‌.

شایەنی باسە ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنی شه‌و میدیا عیراقییه‌كان رایانگه‌یاند ''سه‌ربازگه‌ی تاجی به‌ هاوه‌ن بۆردومانكراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان ئاشكرا بكه‌ن''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×