داوا دەكرێت پشكنین بۆ ئەو خوێندكارانە بكرێت كە دەچنە زانكۆ‌و پەیمانگاكان
  2019-02-02       1506       

 

لەنوسراوێكیدا كە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردوە، كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی داوا دەكرێت پشكنین بۆ ئەو خوێندكارانە بكرێت كە دەچنە زانكۆ‌و پەیمانگاكان.

ئاوێنە: كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی رایدەگەیەنێت تالاسیمیا نەخۆشییەكی درێژخایەنی بۆ ماوەییە ئەو كەسانەی توشی نەخۆشییەكە دەبن بە درێژایی ژیانیان بەردەوام پێویستیان بە وەرگرتنی خوێن هەیە، دەشڵێت "ساڵانە رێژەی لەدایكبونی نەخۆشی تالاسیمیا لەكوردستان زیاد دەكات، بەرێژەی 40% بۆ 50% ی هاوڵاتیانی كوردستان هەڵگری ڤایرۆسی تالاسیمیان‌و هیچ كەسێك نازانێت تا پشكنین نەكات".

داواش لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكات رەزامەندبن بەدانانی مەرجی پشكنینی تایبەت بە تالاسیمیا بۆ ئەو خوێندكارانەی لەدواناوەندی‌و ئامادەییەكانەوە دەچنە زانكۆ‌و پەیمانگاكان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×