''لە دانیشتنی ئەنجوومەن تاوتوێی دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی دەکرێت''
  2019-10-31       738       
سەرچاوەیەکی سیاسی رایگەیاند، ''لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا تاوتوێی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکرێت''. 

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز کە لە سەرچاوەیەکی سیاسی وەریگرتووە، ئاماژەی بەوە داوە کە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا تاوتوێی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت و راشگەیەندرا کە دانوستانەکان لەنێوان فەتح و سائیرون بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە.

هاوکات ریاز مەسعودی، پەرلەمانتاری سائیرون رایگەیاندووە ، ''پەرلەمانتارانی کوتلە سیاسییەکان لە شەوی رابردووە دەستیان کردووە بە گفتوگۆی جددی لەسەر داخستنی حکوومەت و پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ دەکرێت''.

شایەنی باسە مەسعودی وتیشی، ''لە گفتوگۆکاندا لادانی ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و گۆڕانیان بە کەسانی سەربەخۆ و هیچ پۆستەکیان نەبووبێت لە ئیدارەی سیاسی''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×