د.بەرهەم سالح: عادل عەبدولمەهدی ئامادەی دەست لەکارکێشانەوەیەو لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەدام
  2019-10-31       1377       

د.بەرهەم سالح، سەرۆک کۆماری عێراق لەوتەیەکیدا بۆ خۆپیشاندەرانی راگەیاند "بەتەواویی لەگەڵتاندام‌و عادل عەبدولمەهدی ئامادەی دەست لەکارکێشانەوەیەو لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەدام".


ئاوێنە: د.بەرهەم سالح بۆ یەکەمجار لەدوای هەلگیرسانی خۆپیشاندانەکانەوە لەوتەیەکدا رایگەیاند من لە گەڵ ئێوەی گەنجاندام بۆ بەرەنگاربونەوقەی گەندەڵی‌و بەرگری کردن لەتوێژە داماوەکان، ئەو وتی "ئێوە و دەزگا ئەمنییەکان رۆڵەی گەلن‌و تەواوکەری یەکترن ئێوە بەئاشتی مافی خۆپیشانداندانتان هەیەو براکانیشتان لەدەزگا ئەمنییەکان و سوپای عێراق ئەرکی پاراستنی ئاسایشی گشتی و وڵاتیان لەئەستۆدایەو چارەسەر پەنابردنە بەر توندوتیژیی نییە لەهیچ لایەکتانەوە".


د.بەرهەم راشیگەیاند نابێ هیچ هیزیک چەکی پێبیت‌و چەک تەنها دەبێ لەدەستی حکومەتدا بێت، ئەوانەی گەندەڵییان کردوە دەبێت بدرێنە دادگاو لێیان بپێچرێتەوە، دەبێت یاسای هەڵبژاردن بگۆرێ و دادپەروەرانەتر بێت، کار لەسەر گفتوگۆی نیشتمانی دەکەن لەنێوان هێزە عێراقییەکان‌، ئەو وتی "لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەدام‌و سەرۆک وەزیرانیش ئامادەی دەست لەکارکێشانەوەیە لەپۆستەکەی".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×