ئەسەد: گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، بەواتای گەڕانەوەی دەوڵەتە
  2019-10-31       2751       

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا دەڵێت، رێككەوتنەكەی نێوان روسیاو توركیا سەبارەت بە باكوری سوریا كاتییە، بەڵام بە ئەرێنیشی دەزانێت و پێی وایە رێگەخۆشدەكات بۆ ئەوەی حكومەتی ئەو ناوچەیە كۆنترۆڵ بكاتەوە. دەشڵێت"گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، بەواتای گەڕانەوەی دەوڵەتە بەهەمو دامەزراوەكانییەوە."

ئاوێنە: بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی هەواڵی رەسمی سوریا رایگەیاند، وڵاتەكەی تەنها لەڕێگەی راگەیاندنەكانەوە هەواڵی كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی رێكخراوی داعشی بیستوە.

جەختیشی كردەوە كە سوریا هیچ پەیوەندییەكی بە بابەتی كوژرانی بەغدادیەوە نەبوەو لەوەش گرنگتر نازانێت كە ئاخۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەمریكا ئەنجام دراوە یاخود نا و وتیشی"ئەو سیناریۆیەی ئەمریكا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادیەوە بڵاویكردۆتەوە بەشێكە لە فێڵی ئەمریكاو نابێت هەرچییەكیان وت باوەڕیان پێ بكەین."

بەبڕوای ئەسەد، بەغدادی پێشتر لە زیندانەكانی ئەمریكادا بوە لەعێراق، ئازادیان كردوە بۆ ئەوەی ئەو رۆڵەی بدەنێ و وتیشی"پێموایە ئەو تەنیا كەسێكە كە لە هەر ساتێكدا دەكرێت بگۆڕدرێت. پێموایە بەناوێكی دیكەو لە بەرگی كەسێك دیكە بەرهەمدەهێنرێتەوەو پێدەچێت داعشیش بەگوێرەی پێویستی لەژێر ناوێكی دیكەدا بەرهەمبهێنرێتەوە."

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی سوریا ، دۆناڵد ترەمپ-ی بە "باشترین سەرۆكی ئەمریكا" ناوبرد كە بەقسەی ئەو "شەفافترین سەرۆكی ئەمریكایە."

وتیشی"ترەمپ دەڵێت؛ ئێمە نەوتمان دەوێت. ئەوەش حەقیقەتی سیاسەتی ئەمریكایە."

هەروەها دەربارەی رێككەوتنی نێوان روسیاو توركیا سەبارەت بە باكوری سوریا، ئەسەد رایگەیاند كە ئەو رێككەوتنە كاتییەو رێگە لەتوركیا دەگرێت زیانی كەمتر بدات لەڕێگەی داگیركردنی زیاتری خاكی سوریاوە.

بەپێی قسەی سەرۆكی سوریا، رێككەوتنەكە هەنگاوێكی ئەرێنییە لەگەڵ ئەوەش هەمو شتێك ناهێنێتەدی، بەڵام زیانەكان كەم دەكاتەوەو رێگەش خۆشدەكات بۆ رزگاركردنی ناوچەكە لە ماوەیەكی نزیكدا و جەختیشی كردەوە كە رێككەوتنەكە یارمەتی سوریا دەدات بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.

جەختیشی كردەوە "توركیا بریكاری واشنتۆنە لە شەڕەكەداو ئەگەر توركیا بە هەمو ئامڕازەكان نەچوە دەرەوە لەسوریا، ئەوا هیچ شتێك لەبەردەم سوریادا نامێنێتەوە جگە لە جەنگ."

هەروەها لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا هێمای بۆ ئەوە كرد كە "گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، بەواتای گەڕانەوەی دەوڵەتە بەهەمو دامەزراوەكانییەوە...بێگومان پێ بەپێ دەسەڵاتی دەوڵەت بەتەواوی دەگەڕێتەوە."و هەروەك وتیشی، گەڕانەوەی سوریا ناكرێت تەنها لەپێناو ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی سەربازیدا بێت.

وتیشی"هەندێك لە كوردەكان هەن ناوی بەكرێگیراویان بۆ دەگونجێ، هەروەها عەرەبیش هەن وان."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×