رۆیتەرز: قاسم سولەیمانی بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەستوەردانی كردوە
  2019-11-01       2340       

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە گەورە بەرپرسانی عێراقەوە بڵاویكردەوە، ئێران لەڕێگەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە، دوێنێ چوارشەممە، دەستوەردانی كردوە بۆ رێگریكردن لە دورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر پێشەنگی ئەو كەسانەیە كە داوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردبو بۆ هێوركردنەوەی ئەو دۆخەی كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ماوەی چەند رۆژێكە دروست بوەو بۆ ئەوەش لەم هەفتەیەدا داوای لە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، كە ركابەری سەرەكییەتی، كردبو، هاوكاری بێت لە خستنی عادل عەبدولمەهدیدا.

بەڵام بەگوێرەی قسەی پێنج سەرچاوە بۆ رۆیتەرز، دوێنێ چوارشەممە لە بەغدا، لەكۆبونەوەیەكی نهێنیدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەستوەردانی كردوەو داوای لە عامری و سەركردەكانی حەشدی شەعبی كردوە بەردەوام بن لە پشتیوانیكردنی عادل عەبدولمەهدی.

هاوپەیمانی فەتح كە خاوەنی دوەم گەورەترین كوتلەی نێو پەرلەمانە، لە ئێرانەوە نزیكە.

بەرپرسێكی ئەمنی ئێرانی ئەوەی بۆ رۆیتەرز پشتڕاست كردۆتەوە كە قاسم سولەیمانی لەكۆبونەوەكەدا ئامادەبوە بەڵام بەپێی قسەی ئەو بەرپرسی، ئامادەبونی تەنها بۆ پێدانی چەند ئامۆژگارییەك بوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەداوە كە ئاسایشی عێراق بۆ ئەوان گرنگەو پێشتریش لەم روەوە هاوكاری عێراقیان كردوەو وتوشیەتی"سولەیمانی ناوبەناو دەچێتە عێراق و هەندێك لەوڵاتانی دیكەی ناوچەكە، بەتایبەت ئەو كاتانەی لەلایەن هاوپەیمانەكانمانەوە داوای هاوكاریمان لێدەكرێت."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×