دەستەی دەستپاكێ عێراق: 60 فەرمانی دەستگیركردن و لێپێچینەوە بۆ ژمارەیەك پەرلەمانتارو بەرپرسانی خۆجێی دەرچوە
  2019-11-01       818       

دەستەی دەستپاكی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ئاشكرایكرد، 60 فەرمانی دەستگیركردن و لێپێچینەوە بۆ ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی خۆجێی دەرچوە بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی. رونیشدەكاتەوە كە چەند فەرمانێكی لێپێچینەوە بۆ وەزیرێك و پێنج پەرلەمانتاری ئێستاو دو وەزیری پێشوش دەرچوە.

ئاوێنە: دەستەی دەستپاكی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، فەرمانگسەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە، 60 فەرمانی دەستگیركردن و لێپێچینەوەی بۆ ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی خۆجێی دەركردوە بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و رونیشیكردەوە كە فەرمانی لێپێچینەوە بۆ وەزیرێك و پێنج پەرلەمانتاری ئێستا و دو وەزیری پێشو دەرچوە.

دەستەی دەستپاكی ئەوەشی خستەڕو كە فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لەماوەی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا فەرمانی لێپێچینەوەی بۆ 38 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ئەندامانی ئێستاو پێشو دەركردوە.

هەروەك ئاشكراشیكرد كە فەرمانی لێپچێنەوە بۆ پارێزگارێك و دو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ئێستا دەرچوەو هەروەها فەرمانی لێپێچینەوە بۆ شەش بەڕێوەبەری گشتی و بریكارێكی وەزیر دەرچوە.

هەروەها جەختیشی كردەوە كە فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگارێك و دو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ئێستا و پێنج بەڕێوەبەری گشتی دەرچوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×