لاڤرۆڤ: كەس نایەوێت ناوچەكە بەهۆی كێشەی كوردەوە بتەقێتەوە
  2019-11-01       2831       

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسكۆ و ئەنكەرە دۆخەكەیان هێوركردۆتەوە بۆ ئەوەی بەئارامی گفتوگۆ لەسەر كێشەی كورد بكرێت، جەختیشی كردەوە، كەس نایەوێت ناوچەكە بەهۆی كێشەی كوردەوە بتەقێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی "سپوتنیك"ی روسی، سێرگی لاڤرۆڤ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "روسیا24"، سەبارەت بە دۆخی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا لەسایەی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیادا، رایگەیاندوە"دۆخەكەمان هێوركردۆتەوە بۆ ئەوەی دەرفەت هەبێت بۆ رێككەوتن بەشێوەیەكی ئارام لەسەر چارەنوسی كوردەكان لەسوریا."

وەزیری دەرەوەی روسیا وتوشیەتی"ناتوانرێت كێشەی كورد نادیدە بگیرێت. دەتوانم بڵیم كێشەیەكی بەرفراوانە، تەنها كاریگەری لەسەر قەیرانی سوریا نابێت. كوردەكان لەعێراق دەژین، لەئێران دەژین، بێگومان ژمارەیەكی زۆریشیان لە توركیا خۆی دەژین، هیچ كەسێك ناخوازێت ئەو وڵاتانەو ناوچەكە بەهۆی گرژیی سەبارەت بە كێشەی كورد، بتەقێتەوە. هیچ كەسێكیش ناخوازێت كوردەكان هەست بكەن كە خەڵكی پلە دون."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×