سیستانی داوای راپرسی گشتی دەکات لەسەر دەستورو دیاریکردنی سیستەمی سیاسی عێراق
  2019-11-01       679       

سیستانی لەوتاری ئەمڕۆی نوێژی هەینیدا ساوای کرد بۆ ئەوەی وڵات بەرەو جەنگی ناوخۆ هەڵنەخلیسکێت پەنا ببرێتە بەر  راپرسی گشتی بۆ بڕیاردان لەسەر دەستورو دیاریکردنی سیستەمی سیاسی عێراق بەبێ دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکەو جیهان.

ئاوێنە: ئایەتوڵا سیستانی، ئەمڕۆ لەوتاری نوێژی هەینیدا لەكەربەلا كە لەلایەن ئەحمەد سافی نوێنەرییەوە خوێندرایەوە رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەكاندا لە بەغداو شارەكانی دیكە لەم هەفتەیەدا، پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانمان بینی كە بوە هۆی رشتنی خوێنی زیاتر.

سیستانی وتوشیەتی؛ ئەو خوێنەی رژاوە لای ئێمە بەنرخە و پێویستە كاربكرێت بۆ كۆتاییهێنان بە رشتنی خوێن و رێگەنەدان بەوەی كە وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی و پێشوی و وێرانكاریی هەڵخلیسكێت، ئەوەش بەهاوكاری  هەمو لایەك دەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانەی ئێستا بەنیەتی راستگۆوە.

مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، ئیدانەی بەكارهێنانی هێزی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و هەمو شێوازێكی توندوتیژی كردوەو بەپێویستیشی زانیوە ئەوانەی بەو كارە هەڵساون لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت و جەختیشی كردۆتەوە لەوەی كە دەبێت لایەنە پەیوەندیدەرەكان هێزە شەڕكەرەكان لە مامەڵەكردنی لەگەڵ ناڕەزایەتییەكانەوە نەگلێنن.

سیستانی دوپاتیكردۆتەوە كە مەرجەعییەتی باڵای شیعەكان رێز لە ئیرادەی عێراقییەكان بۆ دیاریكردنی سیستمی سیاسی و ئیداریی وڵات دەگرێت ئەوەش لە رێگەی ئەنجامدانی راپرسی گشتی لەسەر دەستورو هەڵبژاردنە دەورییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە گۆڕانكاریی لەگەڵ ئەوەی پێویستییەكی حەتمییە، بەڵام پێی وایە گۆڕانكاریی دەبێت لەسەر ویستی گەلی عێراق بێت بەهەمو پێكهاتەو رەنگەكانییەوەو هیچ كەسێك و گروپێك و هیچ لایەنێكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆی نییە ئیرادەی خەڵكی عێراق زەوت بكات و بۆچونی خۆی بەسەر عێراقییەكاندا بسەپێنێت.

لەكۆتاییشدا داوای لەسەرجەم لایەنەكان كردوە نەكەونە ژێر كاریگەری هەستوسۆزە تێپەڕەكان و بەرژەوەندییە تایبەتەكانەوە لە وەرگرتنی بڕیاری دروستدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات و ئەنجامدانی چاكسازی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×