مایك پۆمپیۆ: بەچاوشئۆغلۆم وت دەبێت له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ پابەندی رێككەوتن بن
  2019-11-01       2359       
مایك پۆمپیۆ، مەولود چاوشوئۆغلۆ
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌مەولود چاوشوئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیاى ڕاگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل -یه‌په‌گه‌- پابەندی رێكەوتنی ئاگربەست بن.

ئاوێنه‌: مایك پۆمپیۆ لەتویتێكدا رایگەیاندووه‌، "شەوی‌ رابردو سەبارەت بەبەرژەوەندیە هاوبەشەكانمان لەسوریا لەگەڵ مەولود چاوشوئۆغلۆ گفتوگۆیەكی زۆر باشمان ئەنجامدا".

ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "جەختم لەگرنگی رێككەوتننامەی 17ی ئۆكتۆبەر تایبەت بەراگەیاندنی ئاگربەستی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر باكورو رۆژهەڵاتی فورات كردەوە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌رو، "تەئكیدم كردەوە دەبێت سەرجەم هێزە توركییه‌كان‌و گروپە چەكدارە نزیكەكانی، لەگەڵ یه‌په‌گه‌ لەناوچەكە بەتەواوەتی پابەندی رێككەوتنەكە بن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×