2019-11-01   1066     
ماریا زاخارۆڤا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا مانگانه بایی 30 ملیۆن دۆلار نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكوری سوریا به‌قاچاغ ده‌بات.
ئاوێنه: ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا مانگانه بایی 30 ملیۆن دۆلار نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكوری سوریا به‌قاچاغ ده‌بات، ئه‌و كاره‌شی له‌ژێر په‌رده‌ی روبه‌روبه‌نه‌وه‌ی داعشدا ئه‌نجامده‌دات.
وتیشی، بردنی ئه‌و بڕه نه‌وته نایاساییه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر نه‌وتی نایاسایی سزا به‌سه‌ر وڵاتاندا ده‌سه‌پێنێت.
زاخارۆڤا راشیگه‌یاند، پێناچێت ئه‌مه‌ریكا به‌مزووانه نیازی هه‌بێت ده‌ستبه‌رداری كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بێت".