2019-11-01   554     
خۆپیشانده‌رێك له‌به‌غدا، فۆتۆ: bbc
ئه‌ندامێكی كۆمیسۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ كچه خۆپیشانده‌رێك له‌به‌غدا كوژراوه.
ئاوێنه: عه‌لی به‌یانی، ئه‌ندامی كۆمیسۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق له‌به‌باننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، كچه خۆپیشانده‌رێك له‌سه‌ر پردی كۆماریی به‌غدای پایته‌خت كوژراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆمبێكی فرمێسك ڕێژ به‌رسه‌ری كه‌وتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه تا دوێنێ 31/10/2019، 250 كه‌س له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق كوژراون‌و نزیكه‌ی 11 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون. هاوكات 2500 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون‌و له‌و ژماره‌یه 1500 كه‌سیان ئازادكراون.
سه‌ره‌تای مانگی ڕابردو شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌غدای پایته‌خت‌و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرته‌وه.
خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌نجامدانی چاكسازیی‌و خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن.