وەزارەتی نەوتی عێراق بەخۆڕایی سوتەمەنی بەسەر شۆفێرانی توک توک دابەشدەکات
  2019-11-01       760       

سامر غەزبان، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت رایگەیاند، سووتەمەنی بەنزین بە خۆڕایی بەسەر شۆفێرانی توك توك دابەش دەكرێت.

ئاوێنه‌: سامر غەزبان، رایگەیاند، دابەشكردنی بەنزین بە خۆڕای بەسەر شۆفێرانی توك توك، لە پای هەڵوێستە مرۆڤایەتییەكانی شۆفێرانی توك توك بە گواستنەوەی هاووڵاتیان و بریندارانی خۆپیشاندانەكان.

شایەنی باسە لە راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، ئەو دەستپێشخەرییە وەك رێزگرتنێكە لە شۆفێرانی توك توك ئەوەش بە هۆی گواستنەوەی برینداران و بەتەمەنەكان بۆ مەیدانی تەحریر و گەڕاندنەوەشیان.

هاوکات كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان وێستگەی گەیلانی لە باب ئەلشرجی نزیك پردی محەمەد قاسم لە بەغدا، دیاری كردووە بۆ ئەوەی خاوەن ماتۆرەكانی توك توك بە خۆڕایی بەنزین وەربگرن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×