2019-11-01   1831     
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەرونکردنەوەیەکیدا جەختی لەوە کردەوە کە ناوچه‌ی ئارام بریتییه له ٣٠ كیلۆمه‌تر، قامیشلۆ-ش ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێت یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه- تا سنوری عێراق ده‌ربكرێن.
ئاوێنه: مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌میانی سیمپۆزیه‌می نێوده‌ڵه‌تی توركی-ئه‌ڵمانی له‌كۆلێژی ماف له‌زانكۆی ئاكده‌نیز وتارێکی پێشکەش كرد‌و وتی، ''كرۆكی ئه‌و لێکتێگەیشتنەی له‌گه‌ڵ روسیا پێیگه‌یشتوین ئه‌مه‌یه؛ له‌روباری فوراته‌وه تا سنوری عێراق به‌قوڵایی ٣٠ كم هه‌مو هێزه‌كانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ده‌رده‌كرێن. له‌ئه‌ستاشدا به‌یه‌كه‌وه ده‌ستمان كردووه به‌چالاكی گه‌ڕان''.
وتیشی، کشانەوەی رێکخراوەکان بۆ ٣٠ كم به‌قامیشلۆشه‌وه‌یه، “له‌وێش ده‌رده‌كرێن، به‌ڵام گه‌ڕانی تێدا ناكرێت. چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رژێمی سوریا له‌وێیه''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی وت، ''رێكخراوه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌منبج و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت دورده‌خرێنه‌وه. واتا ئێمە به‌كه‌مترین زیان له‌هه‌ردو لێكتێگه‌یشتنه‌كه ئه‌وه‌مان به‌ده‌ستهێنا كه ده‌مانویست''.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئه‌گه‌ر له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌هێز بوی ئه‌وانه به‌ده‌ستده‌هێنیت. ناوبراو دەشڵێت، ''ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنمان ئه‌نجام نه‌دایه ئه‌وانه نه‌ده‌بون''.
چاوش‌ئۆغڵو راشیگەیاند، ''ئێمه یارییه‌كی گه‌وره‌مان تێكدا. لێره ده‌یانویست ده‌وڵه‌تی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دابمه‌زرێنن. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساو ئیسرائیله‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا. زۆر به‌رونیی ده‌یڵێم تا ئه‌مڕۆ هیچ یه‌كێكیان نه‌یانوتووه ‘نا نه‌خێر، هه‌وڵێكی له‌وشێوه‌یه‌مان نه‌بووه''.
له‌چوارچێوه‌ی ئەو رێكارانەی بۆ دروستكردنی ''ناوچه‌ی ئارام'' له‌سوریا بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ سه‌ربازانی سوپای توركیا‌و سه‌ربازانی سوپای رووسیا یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانییان له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات ئەنجامداو دەورییەکە نزیکەی ٤ کاتژمێری خایاند.