ترەمپ: ئاگربەست لەسوریا بەباشی بەڕێوەدەچێت
  2019-11-02       651       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئاگربەست لە باكوری سوریا بەشێوەیەكی زۆر باش بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، ترەمپ لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە كە پەیوەندی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیادا "زۆر باشە."

رۆژی 17ی تشرینی یەكەم، ئەمریكا لەگەڵ توركیا رێككەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لەباكوری سوریا، ئەوەش دوای ئەوەی لە رۆژی 9ی ئەو مانگەوە سوپای توركیا بەهاوكاری میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر باكوری سوریا دەست پێكردبو.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×