ترەمپ: من نەوتم خۆشدەوێت
  2019-11-02       2537       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەسەر خواستی خۆی بە گەڕاندنەوەی سەربازی ئەمریكا لەسوریا بۆ وڵاتەكەی كردەوە. هێمای بۆ ئەوەش كرد كە توانیویانە نەوتی كێڵگەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بپارێزن.

ئاوێنە: ترەمپ لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لە كۆشكی سپی رایگەیاند"با ئەوانی دیكە چاودێری سنوری نێوان توركیاو سوریا بكەن."

وتیشی"ئێمە كۆنترۆڵی كێڵگە نەوتییەكانمان كردوە. من نەوتم خۆشدەوێت."

هەروەها لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی"ئیمە هاریكاریمان لەگەڵ كوردەكان هەیە...هەروەك لەگەڵ توركیاو ژمارەیەكی زۆر لەوڵاتانی دیكەدا كاردەكەین."

ترەمپ وتیشی"لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندی باشمان هەیە، ئەو رێككەوتنەی بەم دواییە كردمان سەبارەت بە سوریا، بەشێوەیەكی زۆر باش جێبەجێ دەكرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×