2019-11-02   999     
دوێنێ دادگای باڵای دیاربەکرد لەدوای دانیشتنی پێنجەمین، بریاریدا بە ئازادکردنی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە عبداللە زیدان بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لەو بڕیارە دادگا بریارەکەی گۆڕی.
ئاوێنه: دادگای باڵای دیاربەکر ئەو بڕیارەی ڕەتکردەوە کە پێش چەند کاتژمێرێک دەریکردبوو لەسەر ئازاد کردنی زیدان و بڕیاریدا کە لە زینداندا بمێنێتەوە. دادگا ڕایگەیاند لەدوای ئەوەی جێگری داواکاری گشتی ڕەخنەی گرت لەو بڕیارە دادگا بڕیاریدا کە ئەو بڕیاری ئازاد کردنە هەڵبوەشێنێتەوە.
موراد ارکساک پارێزەری زیدان وتی ''ئەمە بریارێکی نادیموکراسیانەیە. دادگا بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارەی هیچ پشتی بە یاسا نەبەست. هەرچەندە دادگا بڕیاری دەرکرد بە ئازادکردنی بەڵام لەسەر ڕەخنەیەکی جێگری داواکاری گشتی دادگا بڕیاریدا کە ئازادکردنەکە هەڵبوەشێنێتەوە و درێژە بە زیندانیەکەی بدات''.