راگەیەندراوێك سەبارەت بە هێرشی چەکداریی بۆ سەر ماڵی حەیدەر عەبادی بڵاوكرایه‌وه‌
  2019-11-02       862       

نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی راگەیەندراوێکی سەبارەت بەو هێرشە چەکدارییەی بۆ سەر ماڵی حەیدەر عەبادی بڵاوکردەوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئێوارەی یەکەم هەینی لەمانگی تشرینی دووەم، کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو هەڵدەکوتنە سەر شوێنی مانەوەی دکتۆر حەیدەر عەبادی،هاوکات پاسەوانەکانی بڵاوەپێکران و پارێزگاریان لە شوێنەکە کرد.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەشدا هاتوە، رووداوەکەی دوێنی شتێکی نوێ نیە، چەند جارێکی تریش هەوڵی لەمجۆرە دراوە.

ئەوەش راگەیەندراوە، لێرەدا جەخت لەوە دەکەینەوە عەبادی لەماڵەکەیدا خۆیدایەوەو شوێنەکەی جێنەهێشتوە، ئەو بەردەوامە لەکارەکانی بۆ خزمەتکردن لە کێشە نێشتیمانیەکان، وە راگرتنی هەڵمەتەکانی کوشتن و هاوکاریکردنی خۆپیشاندانە ئاشتی خوازەکان.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی لەکۆتایی راگەیاندراوەکەدا ئەوەی وتوە، جێگای ئاماژەیە ئەو جۆرە کردەوانە هیچ شتێک زیاد ناکات تەنها ئەوە نەبێت بەردەوامبونمان زیاتر دەکات لەسەر داواکاری خۆپیشاندەران کە مافێکی رەوای خۆیانە بۆ چاکسازی لە سیاسەت و گۆرانکاریەکی ریشەیی، بۆ ئەوەی وڵاتەکە ببێتە وڵاتی گەل و یاسا و یەکسانی.

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×