ئه‌ڵمانیا داوا له‌ هاوڵاتیانی كورد ده‌كات سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن
  2019-11-02       1962       

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له‌و له‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌ڵمانیانه‌ كرد كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كوردن، سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له‌هاووڵاتییه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا كرد، گه‌شتی توركیا نه‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ستگیركردنه‌ی له‌توركیا دژ به‌ هاووڵاتیانی كورد په‌یڕه‌وده‌كرێت.

هۆشدارییه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌و هۆیه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ته‌نیا له‌ماوه‌ی كه‌می ڕابردوودا 14 هاووڵاتی كوردی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییان ده‌ستگیركردووه‌، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی "هاوكاریكردنی تیرۆر".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×