2019-11-03   1451     
نرخی هه‌ر سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م (42) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووه‌م دیاریكرا.
ئاوێنه: نرخی سه‌عاتێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی 10 تشرینی یه‌كه‌م به (42) دینار دیاریكراو موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان (50) بۆ (70) سه‌عات كاریان كردوه، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له نێوان (2) هه‌زار بۆ (3) هه‌زار دینار ده‌بێت .
خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده له‌مانگی تشرینی دووه‌م، به‌م جۆره ده‌بێت: به‌یانیان له‌سه‌عات 6:30 بۆ 8:00 ی به‌یانی و سه‌عات 12 ی نیوه‌ڕۆ بۆ 1 ی شه‌و ڕۆژانی هه‌ینی له‌سه‌عات 11 ی پێشنیوه‌ڕۆ بۆ 1 ی شه‌و له ئاماده‌باشیدا ده‌بن، هه‌ر كاتێك كاره‌بایی نیشتمانی بڕا پێویسته مۆلیده ئه‌هلیه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن , جه‌خت له‌و خاڵه كراوه‌ته‌وه پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی (10) خولهك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده تێنه‌په‌رێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخی كاره‌بای مولیده ئه‌هلییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 2019.11.3 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه‌وه.