نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لە پلانەکانی تورکیا بۆ ناوچەی ئارام دەکات
  2019-11-03       1001       

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد کە لێکۆڵینەوە لەو پلانانە دەکات کە تورکیا دایڕشتووە بۆ درووستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا و گەڕاندنەوەی پەنابەرە سوورییەکان و نیشتەجێ کردنییان لەو جێگەیانە. 

ئاوێنه‌: بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوەی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی نێوان ئەنتۆنیۆ گیوتەرێس سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە شاری ئەستەمبوڵ بەڕێوەچوو، باس لەو پلانانە کرا کە تورکیا دایڕشتووە بۆ درووستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، گیوتەرێس لە کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتە کە پێویستە پەنابەرە سوورییەکان بە شێوەیەکی “پارێزراو و شکۆدار و بە خواستی خۆیان” بگەڕێندرێنەوە بۆ سوریا. لەگەڵ ئەوەشدا تیمێکی پسپۆڕ و شارەزا کە لە چوارچێوەی نووسینگەی باڵای کۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرووەکان پێکدەهێندرێت، لێکۆڵینەوە لە پلانەکان دەکەن و گفتوگۆ لەو بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیادا دەکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×