عەبدولمەهدی: خۆپیشاندان زۆربەی ئامانجەكانی خۆی بەدیهێنا، ئێستا كاتییەتی دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە
  2019-11-03       834       

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیامێكدا رایگەیاند، خۆپیشاندانەكانی بەغداو شارەكانی دیكەی عێراق بەشێكی زۆری ئامانجەكانی خۆیان بەدیهێناوەو وایكرد هەر سێ دەسەڵاتەكە پێداچونەوە بە هەڵوێستیاندا بكەن و ژمارەیەكی زۆر بڕیار دەربكرێن بۆ بەدیهێنانی داخوازییەكانی خۆپیشاندەران. دەشڵێت؛ مانگێك بەسەر پەكخستنی قوتابخانە، زانكۆو بەشێكی سەرەكی ژیانی گشتیدا تێپەڕیوە، ئێستا كاتیەتی ژیان بگەڕێتەوە بۆ سەر بارە ئاساییەكەی و سەرجەم بازاڕەكان و قوتابخانەو زانكۆكان بكرێنەوە.

ئاوێنە: عادل عەبدولمەدی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە پەیامێكی نوێدا بۆ خۆپیشاندەران رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەكانی بەغداو شارەكانی خواروی عێراقدا قوربانییەكی زۆر لەهەردولایەنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كەوتۆتەوەو هەمو ئەو خوێنەی رژاوە بەنرخەو پێویستە رابگیرێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ژمارەیەك كەس لە خۆپیشاندانەكاندا هێرشییان كردۆتەوە سەر هێزە ئەمنییەكان كە بە "دەرچوان لە یاسا" ناوی بردون و وتوشیەتی"ئەوانە هیچ پەیوەندییەكیان بە خۆپیشاندانەكانەوە نەبوەو بەڵكو لەژێر پەردەی خۆپیشاندانەكاندا خۆیان حەشارداوەو وەك قەڵغانێكی مرۆیی بەكاریان هێناوە بۆ ئەنجامدانی رێگری و سوتاندن و دزی و پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا بە بۆمبی مۆلۆتۆف و مەنجەنیق و تەنانەت بۆمبی دەستكردو چەكی زیندو و چەقۆ و چەند شتێكی دیكە."

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان بەسەرۆكایەتی وەزیری تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارە حكومی و ناحكومییەكان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو ئامڕازانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ بەرگری لەشوێنەكانیان بەكارهێنراوە بەتایبەت بۆمبی گازی فرمێسكڕێژ و تا ئێستاش رێنماییە توندەكان ئەوەن كە هیچ گوللـەیەك یاخود چەكی كوشندە بەكارنەهێنرێت و جەختیشی كردۆتەوە كە هێزە ئەمنییەكان هیچ كارێكی هێرشبەرانە ئەنجام نادەن بەڵكو لە دۆخی بەرگریكردندا لەبەرامبەر هێرشی ئەوانەی لە یاسا دەرچون و دەیانەوە بەربەستەكانی هێزە ئەمنییەكان لە پردی كۆماری و سەنك-ی بەغداو ناوچەكانی دیكە بشكێنن بە ئامانجی هێرشكردنە سەر بارەگاو شوێنە حكومی و ئەهلییەكان لەبەغداو شارەكانی دیكە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزە ئەمنییەكان پێشتر داوایان لە زۆربەی خۆپیشاندەران و چالاكوانان كردوە بچنە دیوی هێزە ئەمنییەكان تا قەبارەی هێرشەكان و رەفتارە توندوتیژەكانی دەرچوان لەیاسا دژبە هێزە ئەمنییەكان ببینن.

هەروەك بەبڕوای سەرۆك وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندانەكان بەشێكی زۆری ئامانجەكانی خۆیان بەدیهێناوەو وایان لە سێ دەسەڵاتەكە كرد كە بەهەڵوێستی خۆیان بچنەوەو چەندین بڕیار بۆ هێنانەدی بەشێكی زۆر داخوازییەكانی خۆپیشاندەران دەربكرێن.

جەختیشی كردۆتەوە كە بەردەوام دەبن لە پاراستنی و پاڵپشتی خۆپشاندانی ئاشتێخوازانەو "جیاكردنەوەی لەوانەی لە یاسا دەرچون."

عادل عەبدولمەهدی وتوشیەتی"وا مانگێك بەسەر پەكخستنی قوتابخانەو زانكۆ و بەشێكی سەرەكی ژیانی گشتیدا تێدەپەڕێت. ئێستا كاتییەتی ژیان بگەڕێتەوە سەر بارە ئاساییەكەی خۆی و سەرجەم بازاڕو شوێنە گشتییەكان و كارگەو قوتابخانەو زانكۆكان دەرگاكانیان بكەنەوە. بەڵام خۆپیشاندانەكان و ناڕەزایەتییەكان، مومارەسەی یاسایین بۆ دەربڕینی بۆچون بەبێ كاركردنە سەر ژیان و بەرژەوەندی گشتی و تایبەتی و ئەوەش بۆ خۆتان بەجێدەھێڵین و ئەوە مافێكە لە مافەكانتان. ئامادەبونتان لە گۆڕەپانەكانداو گوزارشتكردنتان لە بۆچۆنتان پشتیوانیمان دەكات لە پێشكەشكردنی چاكسازییەكان و جێبەجێكردنیانداو خۆپیشاندانەكان گرنگترین فاكتەری چاكسازی و گوشارن ئەگەر بەشێوەیەكی ئاشتیانەو یاسایی بەڕێوەبچن."

جەختیشی كردۆتەوە"گرنترین شت ئەوەیە دەرچوان لەیاسا بكەنە دەرەوەی بزوتنەوەی ئاشتیخوازانەكەتان. پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدامان بۆ ماوەیەك بەهۆی دۆخەكە دواخست. لە كۆتاییهێنان بە پێشكەشكردنی بودجەی 2020 دواكەوتین...خاوەن پڕۆژەكانی پەرەپێدان، ناوخۆییەكان و بیانییەكان نیگەرانن لەدۆخەكە. ئەو بەرژەوەندییە ناوخۆییانەی كە راگیراون بەهۆی روداوەكانەوە كە روبەڕوی زیانی زۆر بونەتەوە، پێویستیان بە گەڕانەوەی خێرایە بۆ پیادەكردنی كارەكانیان بەشێوەیەكی ئاسایی. هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییە نەوتییەكان و داخستنی هەندێك لە رێگەكان بۆ بەندەرەكانی عێراق دەبنە مایەی زیانی زیاتر لە ملیاران دۆلار، گەیشتنی كاڵاكان دوادەخەن و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخەكان كە ئەوەش هاوڵاتی بەگشتی و هەژارەكان بەتایبەت باجەكەی دەدەن."

لەكۆتاییشدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە سەعاتەكانی قەدەغەی هاتوچۆیان كەمكردۆتەوەو گرنگترین شت بۆ حكومەت ئەوەیە ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە بۆ شارەكان و سوریشن لەسەر پاراستنی مافی 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×