محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و وەفدێكی پارتی دیموكراتی
كوردستان چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن لەنێویشیاندا هەمواری دەستوری عێراق.
ئاوێنە: نوسینگەی
ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد
حەلبوسی، پێشوازی كردوە لە وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی هۆشیار
زێباری.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە دیدارەكەدا تاوتوێی ئەو بارودۆخە سیاسی
و ئەمنییەیان كردوە كە لە قۆناغی ئێستادا
وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، لەگەڵ داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران و گرنگی جێبەجێكردنیان
لەرێی بەرنامەیەكی چاكسازی فراوان كە چارەسەری ڕیشەیی بكات و لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەران
و گەلی عێراق هاوتابێت.
هەروەك بەپێی
بەیاننامەكەدا لە دیدارەكەدا گفتوگۆش كراوە سەبارەت بە هەمواری دەستور و تەئكیدكراوەتەوە
لەسەر ئەوەی كە لەلایەن سەرجەم پێكهاتەكانەوە هەموارەكە پەسەندكراو بێت.