وێنەو ڤیدیۆ..خۆپیشاندەران گەمارۆی كونسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا دەدەن
  2019-11-03       1397       

خۆپیشاندەران، ئەمشەو(یەكشەممە)، گەمارۆی كونسوڵخانەی ئێرانیان لە شاری كەربەلا داوەو ئاڵای عێراقیان لەسەر دیواری بینای كۆنسوڵخانەكە هەڵداوەو داواش دەكەن نوێنەرایەتی دیپلۆماتی ئەو وڵاتە لە شارەكەیان بچێتە دەرەوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی "سومەریەنیوز"، خۆپیشاندەران ئەمشەو گەمارۆی بینای كونسوڵخانەی ئێرانیان لە شاری كەربەلا داوەو ئاڵای عێراقیان لەسەر دیواری بیناكە هەڵكردوە.

لەلایەكی دیكەوە كەناڵی "روسیا تودەی" لەزاری پەیامنێرەكەیەوە بڵاویكردۆتەوە كە زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر لەبەردەم كونسوڵخانەی ئێران لە شاری كەربەلا كۆبونەتەوەو داوا دەكەن نوێنەرایەتی دیپلۆماتی ئەو وڵاتە لە شارەكەیان بچێتە دەرەوە.

كەناڵەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پێكداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا رویداوە.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×