مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند
له رۆژانی داهاتودا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و ده‌چێته هه‌ر یه‌ك له به‌غدای
پایته‌خت و هه‌ولێر.
ئاوێنه: مه‌ولود چاوشئۆغلۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند"لە
رۆژانی داھاتودا سەردانی عێراق دەکەم و دەچمە بەغدا و ھەولێر. ئامادەکاری دەکەین بۆ
سەردانی سەرکۆمارمان بۆ عێراق لە دوای ھەڵبژاردنەکان."
وتیشی"وه‌ك توركیا گه‌وره‌ترین به‌ڵێن به عێراق ئێمه داومانه.
پێنج ملیار دۆلار قه‌رزی پێده‌ده‌ین. كاسبكارانمان سود له‌و پێنج ملیار دۆلار قه‌رزه
وه‌رده‌گرن. ئه‌و پاره‌یه به‌كاردێت بۆ وه‌به‌رهێنان و بازرگانی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی
له عێراق ده‌یگرنه ئه‌ستۆ. ده‌ستمانكردوه به هه‌ماهه‌نگی له‌و كارانه‌دا بۆ دوباره
بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"عێراق كێشه‌ی دیكه‌شی هه‌یه. هێشتا
هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر هه‌یه. له‌و بابه‌ته‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا
كۆببینه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین".