نەتەوە یەكگرتوەكان: نائومێدی زۆری خەڵكی عێراق نابێت بە كەم وەربگیرێت
  2019-11-04       429       

جێنین هێنیس- پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامی خوێنڕژان لەعێراق جێی ترسە.

ئاوێنە: جێنین هێنیس- پلاسخارت، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"بەردەوامی خوێنڕژان لە عێراق جێی ترسە. نائومێدی زۆری خەڵك نابێت بە كەم وەربگیرێت یاخود بە هەڵە بخوێنرێتەوە.

جەختیشی كردەوە كە "توندوتیژی تەنها توندوتیژی لێدەكەوێتەوە، دەبێت خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بپارێزرێن."

بەبڕوای ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان "ئێستا كاتی ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانییە" لەعێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×