2019-11-05   517     
بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی دوشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، عەمار حەکیم.
ئاوێنه: لە میانی دیدارەکەدا باس لە جێبەجێ کردنی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی ھێمنانە و گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و پارێزگاری لە موڵکی گشتی و تایبەت کرا.
ھەروەھا دووپاتی پەلەکردن لە جێبەجێ کردنی ھەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی سیاسی و ئابووری و فەراھەم کردنی ژیانێکی باشتر بۆ ھاوڵایتان کرایەوە.