2019-11-05   1403     
سه‌ربازێكی توركیا له‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌نكه‌ره و مۆسكۆ چوونه‌ته ناو خاكی باكوری سوریاوه، هه‌وڵی دا ڕێگری بكات له كه‌ناڵی ئه‌لغه‌د له‌وه‌ی ڤیدیۆی ناوچه‌یه‌ك بگرێت كه هێزێكی هاوبه‌شی توركی ڕووسی لێی چاودێریان ده‌كرد.
ئاوێنه: سه‌ربازه‌كه به په‌یامنێری ئه‌لغه‌د(ناز ئه‌لسه‌ید)ی وت 100 مه‌تر له ناوچه‌كه دوربكه‌وێته‌وه، ئه‌ویش وه‌ك كه‌سێكی سوری ئاماده‌نه‌بوو به قسه‌ی بكات و وتی: بۆچی 100 مه‌تر دوربكه‌مه‌وه ئه‌مه خاكی سوریایه و ئێمه هیچ ناكه‌ین، ئه‌مه خاكی خۆمانه.
سه‌ربازه توركه‌كه‌ش پێی وت وه‌ها نابێت و ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: بۆچی ئێمه چی ده‌كه‌ین هه‌تا وه‌ها نابێت، ئه‌گه‌ر ئێمه چووینه ناو خاكی توركیا بۆت هه‌یه قسه بكه‌یت، ئه‌مه خاكی سوریایه.