دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند؛ گرنگه هێزه‌كانمان
له‌عێراق بهێڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاودێری ئێران بكه‌ین.
ئاوێنه: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی
سی بی ئێس رایگه‌یاند"یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی له‌پشت خواستی ئێمه‌وه‌یه بۆ
مانه‌وه له‌عێراق ئه‌وه‌یه كه ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان چاودێری
ئێران بكه‌ین چونكه ئێران كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه... ده‌مه‌وێت توانای
چاودێریكردنی ئێرانم هه‌بێت."
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت هێزه‌كان له‌عێراق
بهێڵیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه هێرش بكه‌یته سه‌ر ئێران، ترامپ وتی"نه‌خێر
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم چاودێری ئێران بكه‌م. بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بێوێنه‌مان له‌عێراق
هه‌یه، ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر باشه بۆ چاودێریكردنی ئه‌وه‌ی له به‌شه جیاجیاكانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ناسه‌قامگیردا روده‌دات...ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه زۆر كه‌س
تێیناگه‌ن."