2019-11-05   642     
عه‌باس موسه‌وی
پاش هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌كه‌ربه‌لا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران داوای پاراستنی ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات.
ئاوێنه: عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد، كه كرانه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌كه‌ربه‌لاو ڕایگه‌یاند، ئێران له‌رێی كه‌ناڵه سیاسییه‌كانییه‌وه نیگه‌رانی‌و ترسی خۆی له‌ره‌وشی ئه‌منی ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی گه‌یاندۆته به‌رپرسانی عێراق.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌پێویستیزانی كه حكومه‌تی عێراق رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی ئێران بگرێته‌به‌ر.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردو سەدان خۆپیشاندەرانی عێراق لەبەردەم کونسوڵخانەی ئێران لەکەربەلا کۆبونەوەو بەئاگر هێرشیانکردە سەر بینای کوسوڵخانەکەو بەیەک دەنگ هاواریان دەرکرد " ئێران بڕۆ دەرەوە.. کەربەلا ئازادبکە".
دواتر تۆڕی هەواڵی سکای نیوز لەزاری سەرچاوەیەک لەهێزە ئەمنییەکانی عێراقه‌وه بڵاویکردەوە، لەکاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەبەردەم کونسوڵخانەكه چوار خۆپیشاندەر کوژراون.