ئەمریكا ئیدانەی كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران لەعێراق دەكات
  2019-11-06       526       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا ئیدانەی كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەرانی عێراقی دەكات و دەشڵێت؛ پێویستە حكومەتی عێراق و سەركردە سیاسییەكان وەڵامی خێرایان هەبێت و جدی بن بەرامبەر بە داخوازییەكانی خۆپیشاندەران.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زۆر گرنگی بە بەردەوامبونی پشتیوانی عێراقێكی ئارام و پێشكەوتو دەدات بەشێوەیەك بتوانێت بەرگری لە گەلەكەی بكات دژ بە گروپە توندڕەوەكان و وەڵامدانەوەی ئەوانەی پێشێلی سەروەری و دیموكراتییەكەی دەكەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە"لەكاتێكدا كە جیهان چاودێری روداوەكانی عێراق دەكات، ئەوەش رون بۆتەوە كە پێویستە حكومەتی عێراق و سەركردە سیاسییەكان وەڵامی خێرایان هەبێت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە داوای چاكسازی دەكەن و داواكانیان بەجدی وەربگرن، عێراق هیچ ئایندەیەكی نابێت بە سەركەوتكردنی ئیرادەی گەلەكەی."

جەختیشی كردۆتەوە"ئیدانەی كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەرانی بێچەك و هەڕەشە لەسەر ئازادی بیروڕا و بەردەوامی توندوتیژی دەكەین. دەبێت عێراقییەكان ئازاد بن لە وەرگرتنی بڕیاری تایبەت بە ئایندەی وڵاتەكەیان."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×