جڤاتی گشتی‌و نیشتمانی گۆڕان کۆدەبێتەوە
  2019-11-07       550       

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی‌و نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەکەو دیاریكردنی كاندیدی پۆستە بەتاڵەكانی ناو حكومەت‌و گفتوگۆکردن دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق‌و روداوەکانی رۆژئاوای کوردستان كۆدەبێتەوە.


ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوەو رۆژی شەممەی داهاتوش جڤاتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە، لەم کۆبونەوانەدا ژورەکانی بزوتنەوەکە رێکدەخرێتەوەو ھەڵسەنگاندن بۆ بەشداریكردنی گۆڕان لەحكومەتی هەرێم‌ دەکرێ‌و كاندیدی ئەو پۆستانەی حكومەت دیاریدەکرێن کە بەركەوتەی بزوتنەوەی گۆڕانن‌و تا ئێستا یەکلانەکراوەتەوە. 
تەوەرێکی دیکەی ئەم کۆبونەوانە گفتوگۆکردن دەبێت سەبارەت بەخۆپیساندان‌و ناڕەزاییەکانی عێراق‌و دوا پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×